چاو لە چاو شەرم ئەکا.
شەرم: ڕوونەهاتن و ئابڕووپارێزیی (فەرهەنگی خاڵ) ئیشوکار و کردەوەکانی مرۆڤ بە جۆرێکە کە بەردەوام کەسەکان ئیشیان بەیەک دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەرکاتێک کەسێک کارێکی هەبوو، بۆ خۆی دوایکەوێت باشە چونکە ئەو شەرمەی لە چاوی کەسەکە ئەکرێ، لە چاوی کەسی تر ناکرێ. [1]