چاو یەک و فرمێسک هەزار.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا ئازیز و خۆشەویستی هەیە، وەک دایباب، خۆشک، برا یان هاوسەر، هەموو کەسێکیش تەمەنێکی دیاریکراو دەژیی و دەمرێت، کاتێک کەسێکی ئازیز لەدەست دەچێت، مرۆڤ جگە لە گریان هیچی تری دەسەڵات نییە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە ئازیزی مردبێت، بەکوڵ بگری و فرمێسک هۆنهۆن بەچاوانیا بێتەخوار.[1]