بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# دەکەین. بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنیا بەزاندنی سیادەی ئێراقە، بەڵکوو تەسەعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی کوردستان.
لە هەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕوون دەکەینەوە کە؛ #جوتیار عادل# گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە و تەنیا نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین.
#قوباد تاڵەبانی#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 529 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!