چاوی مار دەردێنێ.
بۆ کەسی بزۆز و فێڵباز بەکاردێت، کە لە کاروکەسابەتدا فێڵی لێنەکرێت، واتە: لە سەودا و مامەڵەدا، لەناو بازاڕ و کاری کڕین و فرۆشتندا کەسانێک هەن کە زۆر شارەزا و وردکارن، لە مامەڵەدا گەر فرۆشیار بێت یان کڕیار، بەرانبەرەکەی توانای خەڵەتاندن و لەخشتەبردنی نییە.[1]