چاوی پەڕییە تەوقی سەری.
چاو پەڕینە تەوقی سەر: بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کردەوەیەک زۆر ڕقی هەستابێت و تووشی شۆک بووبێت. چونکە هەندێک کردەوە هەیە، لە هەندێک کەس ناوەشێتەوە، کاتێک کەسەکان بەو ڕەفتارانە هەڵدەستن، ڕەقی بەرانبەرەکانیان هەڵدەستێنن، بەوەش جۆرێک لە شۆکبوون دەرووست دەکات.[1]