هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی#، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بەتوندی ئیدانە دەکەین، چاوەڕێ بووین لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساو هێنانەوە و ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە، ڕێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە، بەڵام وەک پیشەی ڕابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دامودەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاساییشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەمیشە بڕوای بە یەکێتیی و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بووە، هەروەک ئامانجی بووە لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە لە چوارچێوەی دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی نەپساوەی کردووە و خوێنی ڕشتووە.
ڕووڕەشی بۆ دوژمنانی کورد و دەستوپێوەند و چاوساغەکانیان. [1]
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#