چەرخی گالیسکە کە تێکچوو، زوو دەنگ ئەدا.
چەرخ: پێچکە یان تایە، گالیسکە: جۆرێک عەرەبانەیە بە گا دەڕوات و ڕادەکێشرێت (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرە کە بەهۆیەوە تێکدەچێت و پێویستی بە چاککردنە. پەندەکە مەبەستی لە جەستەی مرۆڤە کە لەسەرەتای لاویی و گەنجیدا زۆر بەکارە و دواتر کە پیر بوو، ئەندامانی جەستەی لاواز دەبن، پێویستیان بە چارەسەرە.[1]