چەرخی لە چەمەر کێشا.
چەرخ: سووڕانەوە (فەرهەنگی شێخانی) . چەمەر: شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵ (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بۆ کەسێکی ستەملێکراو بەکاردێت کە قوناغێکی تەمەنتا ستەمی بەرانبەرکراوە و تووشی شیوەن بووە، دواتر کە چەرخی ڕۆژگار دەگۆڕێ، بەتوندی تۆڵە لە ستەمکار دەکاتەوە.[1]