چەقەڵ بۆ چەم. ڕەخش بۆ ڕۆستەم.
چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی گۆشتخۆری دڕندەیە، شێوەی کەمێک لە سەگ دەچێت، لەدەم چەم و ڕووبارەکان دەژیی. ڕەخش: لە کوردەواردا بۆ جۆرە ئەسپێکی ئەفسانەیی بەکاردێت، لەناو ئەفسانەگەلی کوردیدا، پاڵەوان خاوەنداریی دەکات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە لە ژیاندا هەر کەسێک شایستەی چی بێت، ئەوەی پێدەدرێت. [1]