چەقەڵ و ڕێوی دۆست بوون.
چەقەڵ یان ڕێوی: دوو ئاژەڵی گۆشتخۆری کێویین، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەن، ڕێوی بەفێڵبازیی و چەقەڵ بەوتووریایی ناسراوە. مەبەست لە دۆستایەتی کۆنی دوو ناکەسە کە لەسەر بابەتێک تووشی کێشەبووبن و دەنگیان لەیەک دابڕیبێت، بەوهۆیەوە لێک زوویربووبن و بە یەکەوە قسەنەکەن.[1]