چەقەڵێک کەروێشکێکی گرت، وتی: لەبەر ئازایەتی تۆ نییە، لەبەر لەرەی منە.
چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی گۆشتخۆری دڕندەیە، زۆر وتووریایە، کەروێشک: ئاژەڵێکی گیاخۆرە، هەمیشە دەبێتە نێجیری گۆشتخۆرەکان. پەندەکە مەبەست لە ئازایەتی کەسی شۆڕەسوارە کە لەمەیدانی جەنگدا، بوێرانە و چاونەترسانە بەسەر نەیارەکانیدا سەردەکەوێت و پشتیان لە زەوی دەدات.[1]