چەقۆ کۆنەی خۆمە، خۆم مشتووم ناوە.
مشتوو: دەستکی خەنجەر (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا کارسازان و پیشەوەران مشتووی چەقۆ یان خەنجەر لە شاخی ئاژەڵی کێوی دەرووستدەکەن، هەر وەستایەکیش مۆر و نیشانای خۆی لە مشتووەکە دەدات، بۆیە پێی بناسرێتەوە، پەندەکە بۆ کارسازێک بەکاردێت کە شتی خۆی لەناو هەزار شتی خەڵکدا ئەناسێتەوە و لێی وننابێ.[1]