چەقۆ درووستئەکا، مشتووی تێئەخا.
چەقۆ: تیغێکی مشتوودارە، هەندێکیان دەمەکەی بۆ ناو مشتووکە دەنووشتێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) مشتوو: دەستکی خەنجەر لە کوردەواردا کارسازان و پیشەوەران مشتووی چەقۆ لە شاخی ئاژەڵی کێوی دەرووستدەکەن، هەر وەستایەکیش مۆر و نیشانای خۆی لە مشتووەکە دەدات، بۆیە پێی بناسرێتەوە، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە ئیش بە نیوەناچڵی بکا. [1]