چەقۆ بە دەستی هەڵنایە.
چەقۆ: تیغێکی مشتوودارە، هەندێکیان دەمەکەی بۆ ناو مشتووکە دەنوشتێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) هەڵنایە: تیژ نابێ، لە کوردەواردا چەقۆ بە هەسان تیغەکەی تیژ دەکرێت، گەر کەسێک لە هەسان نەزانێت، دەمی تیغی پێ تیژ ناکرێت، بە کەسێکی نەزان و نەشارەزا دەوترێ کە ئیشی لەبەردەست نەڕوات. [1]