چەفت ئەیکوتێ، ڕاست ئەنیشێ.
چەفت: خوار، لار، چەوت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە کەسێک ئەوترێت کە بەختی هەبێت، هەر کردارێکی خوار و نابەجێبکات، بۆی سەربگرێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی خراپەکارە کە دەسەڵات لە پشتی بێت، پشتگیریی و پشتیوانی هەموو کارە چەوت و خراپەکانی بکات.[1]