چەوتی و بەدکاری، بەدبەختییە.
چەوت: خوار، لار. بەدکار: پیاوخراپ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک لە ژیانیدا بەردەوام هەڵە و کاری ناجۆر ئەنجامبدات، بەری ڕەنجی خراپەکارییەکەی، هەر خراپە دێتەوە ڕێگەی، بۆیە هەڵە و خراپەکاری دوو شتن کە نەهامەتی و بەختی خراپ دەهێنن.[1]