چەک بۆ ڕۆژی جەنگ، قەوم بۆ ڕۆژی تەنگ.
چەک: مەبەست لە ئامرازی جەنگییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) قەوم: مەبەست لە خزم و کەسی بنەماڵەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتێک بۆ ڕۆژی خۆی بەکارە، واتە: چەک لەکاتی جەنگدا بەکاردێت، هەروەها خزم و کەسیش لەکاتی تەنگانە و ناهەمواریدا فریاتدەکەون. [1]