چەند ساڵە گەدایە، شەوی جومعە نازانێ.
گەدا: کەسی هەژار و بێنەوە (فەرهەنگی خاڵ) جومعە: مەبەست لە ڕۆژی هەینییە، یەکێکە لە ڕۆژەکانی هەفتە و ڕۆژی پشووە، پەندەکە بە کەسێکی نەزانی داماو ئەوترێ کە شارەزای پیشەی خۆی نەبێ، هەرچەندە کاتێکی زۆر لەگەڵ وەستای شارەزا کاری کردبێت بەڵام لەبەر گەلۆری خۆی باش فێرنەبووبێت. [1]