چەند لە خوا ئەترسی، ئەوەندە لە موو زەرد و چاوکەوی بترسە.
چاوکەوی: چاوشین، خوا: لە ئەفسانەی ئایینەکاندا مەبەست لەو هێزە بەدەسەڵاتەیە کە توانای بەسەر هەموو شتێکدا دەشکێت، ژیان و مردنی بەدەستە، لە نەریتی کوردەواردا کەسی چاوشین وەک کەسی سپڵە و خۆپەرست تەماشادەکرێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە تێکەڵی مرۆڤی نالەبار و خراپ مەبە، بۆ ئەوەی تووشی زیان نەبیت، چەند لە خوا ئەترسیت، ئەوەندە لەو کەسانە بترسە.[1]