چ کاتێک بۆ چارەسەری کۆکە پێویستە منداڵەکەت ببەیتە دکتۆر؟
ھەموو کۆکەیەک پێویستی بە دکتۆر و دەرمان وەرگرتن نییە، بەڵام لەکاتی ئەم نیشانانە پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت:
1- کۆکە و ھەناسە تەنگی.
2- نەخۆشی ڕەبۆ.
3- لەگەڵ کۆکە منداڵەکە تای ھەبێت و بێتاقەت بێت.
4- کۆکەیەک کە خەوی منداڵەکە تێک بدات و لەناو خەو بەخەبەری بھێنێت.
5- کۆکەکە ببێتە ھۆی ئەوەی منداڵەکە بڕشێتەوە.
6- کۆکەی درێژخایەن کە لە 10 ڕۆژ زیاتر بخایەنێت. [1]