چرا لە پێشەوە نەڕوا، لە پشتەوە ڕووناکی نادا.
لە هەموو ڕێ ڕۆشتنێکی شەواندا، ئەو کەسەی چرای پێیە دەبێت لەپێشەوە بڕوات، بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ ئەوانەی دواوە ڕووناک بکاتەوە، پەندەکە مەبەستی لە گەورە و پێشەوای گەلە، دەبێت خۆی لە پێشەوە بڕوا و ببێتە سەرمەشق، بۆ ئەوانی تر، واتە: دەبێت سەرکردە لەپێش هەمووانەوە بێت. [1]