چرای کەس تا ڕۆژ ناگڕێ.
ناگڕێ: داناگیرسێت، یان ناسووتێ و ڕووناکی نادات، مرۆڤەکان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، چەندین جار تووشی بەرزی و نزمی یان خۆشی و ناخۆشی ژیان دەبن، چونکە سرووشتی ژیان وایە، بۆیە ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا بەختیارن، گەر وریا و زیرەک نەبن، تووشیی بەدبەختی دەبن. واتە: مەرج نییە هەموو کەسێک تاسەر بەختیار بێ. [1]