چقڵ لە چەم، کارگ لە کێو.
لەنزیک چەم و جۆگە و ڕووبارەکان بە شێوەیەکی سرووشتی چقڵ و دڕک دەڕوێت، هەروەها لەسەرەتای وەرزی بەهاردا، بەهۆی بوونی هەورەبرووسکەوە کارک لە ناوچە کوێستانییەکاندا هەڵدەتۆقێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتە و لە شوێنی خۆی دەست ئەکەوێ و بوونی هەیە.[1]