چڵەی چاوی دێ.
چڵە: بۆ کەسێک بەکاردێت بەشەو بەئاستەم پێڵووی چاوی ترووکە بکات (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی بێدارە کە تووشت داوی خۆشەویستی بووبێت، لە خەون و خەیاڵی خۆشەویستەکەیدا بێت، بەهۆیەوە شەو لەسەر جێگە خەوی لێنەکەوێ دەڵێن: ئیمشەو هەر چڵەی چاوی هاتووە.[1]