چوار پینەی تری بکەی، ناگاتە بەهار.
پینە: پارچەیەک بدرێت بەسەر دڕاوییەکدا و بدوورێت پێوەی، مەبەست لە پینەکردنی کارێکی ناجۆرە بۆ کاتێکی کەم، واتە: هەر چەندە کاری ناجۆی بشاردرێتەوە و ون بکرێت بەڵام سرووشتی ڕووداوەکان ئاشکرای دەکەن، یان بۆ کەسی زۆر نەخۆش یان پیر بەکاردێ کە چارەسەرێکی کاتی بکرێت.[1]