چوومە باوان تەکۆدەرم، کۆسی قەوی کەوتەبەرم.
باوان: ماڵی باوک، تەکۆدەر: ڕێزم لێبگرن. کۆس: کۆسپ. قەوی: گەورە. پەندەکە بە ئافرەتێک دەوترێت کە شوویکردبێت و لە ماڵ و حاڵی خۆیدا بێت، بیەوێت سەردانی ماڵی باوانی بکات و ڕێزی لێبگرن، بەڵام بە پێچەوانەوە بێت، ماڵی باوانی هیچ ڕێزێکی لێنەگرن، لەگەڵ ئەوەدا کۆسپ و تەگەرە بخەنەبەردەمی.[1]