چۆلەکەش بکەوێ، چنگ ئەکاتە ژوور.
چۆلەکە کەوتن: کوردستان وڵاتێکی چیایی و سەختە بەفر و بارانی زۆر لێدەبارێت، گەر چۆلەکە پێش باو، بەفر و بارانی بەخوڕ، خۆی لە جێگەیەک حەشارنەدات، باو باران لێیدەدات و دەیخات و توانای لێدەبڕەت، پەندەکە بۆ کەسی بێدەسەڵات و داماو بەکاردێت کە سەختی زەمانە خستبێتی.[1]