چۆلەکەی دەشتی و بەردی دەشتی.
چۆلەکە یان پاساریی: باڵندەیەکی بچووکە و لەناو گوند و شاری کۆمەڵگەی کوردەواردا بە شرووشتیی و ئازادیی دەژیی، منداڵان یان ڕاوچییەکان بە بەرد ڕاوی دەکەن، هەم بەرد و هەم چۆلەکە لە دەشتودەر هەن، هیچیان پارەیان پێنادەڕت، پەندەکە بە شتێک ئەوترێ کە پارەی تێنەچێ و بەلاش بێت. [1]