چێشت بە گەرمی ناگەڕیتەوە.
لە کوردەواردا لەنێوان هاوسێدا ڕەفتارێکی کۆمەڵایەتی هەیە، پێیدەوترێت: کاسەوکەوچک، واتە: ماڵە هاوسێکان بەتایبەتیی لە ژەمی ئێواراندا قاپە خۆراک بە گەرمی بۆ یەک دەبەن، لەپێناوی بەهێزبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا. پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەو کەسەی چێشتی بۆ ئەچێ، گەر لە ماڵ نەبوو، دەبێت چێشتەکە بچێ بۆ ماڵێکی هەژار، نابێت بگەڕیتەوە بۆ ماڵەوە. [1]