چێشتی بێگۆشت بەشە.
چێشت: ئاش، پێخۆری لەسەر ئاگر کوڵاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا لە ئاهەنگ و خۆشییەکاندا خاوەنماڵ چێشت و گۆشت دەبەخشێتەوە و دەیخاتە پێش میوانەکان، هەندێک جار بەشە گۆشت کەم دەردەچێت یان بەر کەسێک ناکەوێت، پەندەکە بۆ کەسی بێبەخت و چارەڕەش بەکاردێت.[1]