خازەی خوشکم تڕێکی کەند، مەگەر گڵ لێم ببیستێ.
گڵ لێم ببیستێ: ئەم دەستەواژەیە لە کاتێکدا بەکاردێت کە نهێنی کەسێک بکەوێتە لای یەکێک و بڕیاربدات تا کۆتایی تەمەنی بەهیچ جۆرێک نەیدرکێنێت، خازە: ناوی کەسایەتییەکی نەناسراوە، پەندەکە بۆ کەسیک بەکاردێ کە نهێنی کەسی نزیکی لەلا بێت، بەڵێن بدات نەیدرکێنێت بەڵام بەنەزانی خۆی ئاشکرای بکات. [1]