خاس کەیت بۆ خۆتە، خراپ کەیت بۆ خۆتە.
خاس: باش، چاک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی خێزان کاریگەریی هەیە لەسەر مرۆڤەکان، بۆ ئەنجامدانی ڕەفتار و کرداری باش یان خراپ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کەسەکان باش بکەن، باشە دێتەڕێیان، گەر خراپ بکەن خراپە دێتەڕێیان.[1]