ناو: فارس
نازناو: ڕێکار مزویری
ناوی باوک: تاهیر
ساڵی لەدایکبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی گویزا سەربە شارەدێی شێروان مەزن، شارۆچکەی مێرگەسۆر
ناوی شاعیر (فارس تاهیر محۆ) ، ناسراو بە (ڕێکار مزویری) لە ساڵی (1969ز) لە گوندی گویزا سەربە شارەدێی شێروان مەزن، شارۆچکەی مێرگەسۆر. لە دایک بووە.
خاوەن بڕوانامەی دیبلۆمە (1986-1987) لە پەیمانگای پێگەیاندنی
هەولێرهەولێر.
چوار زمان دەزانێت (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی) .
“بزاڤ و چالاکی جۆراوجۆری نووسەر”
پەروەردە و فێرکردن و کارگێڕی:
وەک مامۆستا چوار ساڵ وانەبێژ بووە لە قوتابخانەکانی گوندی (سێلکێ، پێندرۆ، ئاشوکان، گردەچال) . هەروەها چوار ساڵ لە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەری پەڕتووکخانەکانی قوتابخانەکان بووە بۆ هەموو قوتابخانەکانی کوردستان لە
زاخۆزاخۆ تا
خانەقینخانەقین، وە هەشت ساڵ بەڕێوەبەری ئەنفالکراوەنی پارێزگای هەولێر بووە.
نووسین و چاپکردنی پەڕتووکەکان:
خاوەنی 22 پەڕتووکی چاپکراوە، 8 پەڕتووکی لەسەر منداڵان چاپکردووە،
بەژداری لە 11 پەڕتووک کردووە، سەدان بابەتی جۆراوجۆر لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە.
10 پەڕتووکی بە ناوی (دشوپا ئەنفال و گۆری بەکۆمەڵ) بە زنجیرە لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد چاپکردووە:
1-جینۆسایدی بارزانییان، بە زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
2-ژنێن ڕوسی و ڕاگواستن و ئەنفال.
3-مێژووی جینۆسایدی گەلی کورد.
4-دیدەڤانێن ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵ کوژی کوردان.
5-لۆرینا دایکان.
6-بیبلوگرافیا ئەنفال و جینۆسایدا گەلێ کورد.
7-جینۆسایدا بارزانیان ل دادگەها بلندا تاوانێن عێراقێ.
8-ئەنفال و کاریگەرییەکانی دەروونی.
9-سەربورا تراژیدیایێن بارزانیا.
10-ئەنفال و کۆمەڵ کوژی گەلی کورد بدیتنا بیانیان.
ئەدەبی منداڵان
1- کوێریشک و لەڤەن، چیروک بوزارۆکان
2004 ھاتیە چاپکرن.
2- یەکگرتن، چیروکە ھوزان بو زارۆکان،
2004 ھاتیە چاپکرن.
3- درو شەر، چیروک،
2009 ھاتیە چاپکرن.
4- دارمێو، ھوزان،
2007 ھاتیە چاپکرن.
5- زەنگل، ھوزان ، سالا
2013 لچاپخانا وەزارەتا ڕوشەنبیری ھاتیە چاپکرن.
6- کتک و مشک، ھوزان ،
2011 ھاتیە چاپکرن.
7- سەیران، ھوزان،
2010 ھاتیە چاپکرن.
8- گورگێ ئازادی خواز، چیروک،
2008 ھاتیە چاپکرن.
9- ھانسل و گرتل، چیرۆک،
2005 ھاتیە چاپکرن
10- کوچکا خوشبەختیێ ، چیروک،
2008 ھاتیە چاپکرن.
11- بەریکانێ،
2008 ھاتیە چاپکرن.
12- یوسفێ زاروک،
2005 ھاتیە چاپکرن.
وەک بەژداربوو پێداچونەوە و هەڵەچنی بۆ ئەو 11 پەڕتووکانە بووە
1- ئەزمونی گەلان ، ئەحمەد قەرەنی بەشداریکرن، لە ھەولێر چاپکراوە.
2- کومەڵکوژی بارزانییەکان عومەر محەمەد، پێداچوونەوە و ھەڵەچنی لە
سلێمانیسلێمانی چاپکراوە.
3- جینووسایدی بارزانییەکان عومەر ھەمزە ، پێداچوون و ھەڵەچنی لە ھەولێر چاپکراوە.
4- پەندی پێشینان محەمەد ئەمین بیری پێداچوونەوە و ھەڵەچنی.
5- ئاسایشا نەتەوی فارس عیسا پێداچوونەوە و ھەڵەچنی، سەرپەرشتی چاپ. لە ھەولێر چاپکراوە.
6- ئاھی ئەنفال؛ بارزان بەکر ھاوکار و بەشداری، لە سلێمانی چاپکراوە.
7- مەلا مستەفای بارزان ، ڕوژنامە نووسی فرەنسی خافێر لوڤا، بەشداری.
8- کونفرانسی پەڕڵەمان بۆ جینووسایدی کورد، بەشداری.
9- ئینسکلوپیدیا ھەولێرێ، بەشداری.
10- ئینسکلوپیدیا دھوکێ، بەشداری.
11- کونفرانسی ناساندنی جینووسایدی کورد ، وەزارەتی شەھیدان بەشداری.
کردنەوەی پێشانگە:
هەشت پێشانگەی دیکۆمێنتاری فۆتۆگرافی کردینەوە لە (هەولێر،
دهۆکدهۆک، سلێمانی، بەسڕا،
سۆرانسۆران) .
کوورتە فیلمی دیکۆمێنتاری:
وەک دەرھێنەر و خاوەن بیرۆکە بۆ فلمێن ( فڕۆکەوان، تایبەت، جینۆسایدی بارزانیەکان، بۆ تەلەفزیونیی کوردستان، لە ئەسماندا ئەنفالکراین، بۆ کەناڵی ڕووداو بەشی دیکومێنتاری، بەحرکە لە گوندەوە بۆ شار تایبە) خەڵاتی باشترین بیرۆکە لە سلێمانی بۆ فیلمی فروکەوان پێ بەخشراوە.
بەژداری لە کۆنفرانس و پەڕتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیو و تەلەڤزیۆنەکان :
یازدە کاتژمێر و نیو لەسەر بابەتی دیرۆکی ئەدەبی بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیوونی ھەرێم و دەرەوەی ھەرێم قسەی کردییە.
لە سێ کونفرانسدا بتوێژینە لە ھەولێر و سلێمانی بەشداری کردووە.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەی ، ڕۆژنامەی ژیار، ڕۆژنامەی یەکی شوبات، شازدەی سێ، بۆیە بە چەندین بابەت بەشداری لە ڕۆژنامەو گوڤاری کوردستانی کردووە.
ناساندنی جینووسایدی گەلی کورد:
ھاوکاری سەدان کەسایەتی ناوخۆ دەرەوەم کردیە بەپێدانی زانیاری و بەڵگەی سەرپەرشتیکرنی چەندین ڕێکخراو کۆمەڵی بواری جینووساید کاردەکەن لە سلێمانی و ھەولێر .
ناردنی پەڕتووکی بەڵگەدار بە زمانی ئینگلیزی و عەربی و کوردی بۆ پەڕتووکخانەی کۆنگرێسا ئەمریکا و پەڕتووکخانەی پەڕڵەمانی بەریتانیا و سوید.
خاوەنی بیرۆکەی زیادکردنی بەشێکی تایبەت بە پەڕتووکخانەی جینووسایدی گەلی کورد بوە و چوار پێشەنگای لە (ھەولێر ، سلێمانی ،
کەرکووککەرکووک، سوران) لەم بوارەدا کردۆتەوە ، پەڕتووکێکی تابەتی لەسەر چاپ کردووە.
کاری مرۆیی و خۆبەخش:
بە سەدان کاری خێر و هاوکاری کردنی خەڵکی کوردی کردووە
ھاوکاری کردنی خەڵکی دەڤەری بادینان لە ساڵی
1988 ئەو کاتەی لە ئەنفال ڕزگاربوون و لە جێژنیکان نیشتەجێبوون.
هاوکاری کردنی خەڵکی ڕۆژاوا ئەو کاتەی کە ئاوارەی باشووری کوردستان بوون سەردانیکردنی تەواوی کەمپەکانی ئەوان لە عەربەت تا ھەولێرو دھۆک، یەک بەیەک و کۆکردنەوەی پێداویستی و پێدانی کەلوپەلی پێویست.
هاوکاریکردنی خەڵکی کە لە ئەنفال ڕزگارییان بوو لە « کۆیێ، بالیسان، چەمچەمال،
کەلارکەلار، ھەڵەبجە، بارزان»
وەک خۆبەخش و ھاوکار و سەروکی لێژنەی سکاڵاکردنی دۆسیەی جینووسایدی بارزانییان بووە لە دادگای بڵندی تاوانەکانی ئێراق لە بەغدا.
وەک ماموستای خۆبەخش بۆ زمانی کوردی ماوەی ساڵێک بۆ منداڵانی کوردی باشوور ، کە لە ڵاتی ئیران ئاوارەبوون فێری پیت و زمانی کوردی دەکردن پێش ئەوەی بگەرێنەوە کوردستان.
ھاوکاریکردن و کردنەوەی خول و ئاھەنگ بۆ منداڵانی شەھیدان و دابینکرنی خانوو و پێداویستی ماڵی .
بۆ ماوەی 25 ساڵ لە دوکانی خۆی بێ بەرانبەر بۆ منداڵانی کەم دەرامەت و شەهید و ئەنفال هاوکاریان دەکرد.
[1]