لە کاتى هێرشى تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەى #سلێمانى#، #مەزڵوم کۆبانی#، تیمێکى ئەمەریکى و #بافڵ تاڵەبانى# لەگەڵدا بووە.
لە کاتی هێرشەکەى هەینى ڕابردووى #07-04-2023# تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات تیمێکى ئەمەریکى و بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیى لەگەڵدا بووە.
بەر لە ڕۆیشتنیان بۆ فڕۆکەخانە کۆبوونەوەیەکى ئەمنى لەنێوان فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوپاى سووریاى دیموکرات و هێزەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان و دژەتیرۆر هەبووە. [1]