لاهور شێخ جەنگى لاى کونسڵخانە و نوێنەرایەتى وڵاتان، سکاڵا لە بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى دەکات
لەسەر ڕووداوەکانى ئەم دواییەى
سلێمانىسلێمانى و هێرشکردنە چەند ئەندامێکى سەرکردایەتى و چاودێریکردنى منداڵەکانى،
لاهور شێخ جەنگىلاهور شێخ جەنگى نامەیەک بۆ کونسڵخانە و نوێنەرى وڵاتان دەنێرێت.
بەپێى ناوەرۆکى نامەیەکى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى ناوەرۆکەکەى بۆ کونسڵخانە و نوێنەرایەتى وڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستانى ناردووە ئاماژە بە ھەوڵی دەستگیرکردنی خۆی و براکانی لە سلێمانی دەدات.
لە نامەکەدا ناوبراو، باسی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی و دەزگا ئەمنییەکانى سلێمانى دەکات چۆن پەلاماری ئەندام سەرکردایەتییەکی ژنی داوە و ئۆتۆمبێلیان بە زۆر لێ سەندووە.
هەر لە نامەکەدا هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى، باسى دۆخی سلێمانی و بابەتی سیخوڕی و چاودێری بافڵ تاڵەبانی بەسەر منداڵەکانییەوە دەکات و باسیشى لە دانپێدانانی بە زۆرى لە کەسێک کردووە. دواتر ھەوڵی دەستگیرکردنى خۆی و
پۆڵاد شێخ جەنگیپۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامی حاجی غالى دەکات.
[1]