فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی هێرشەکەی سەرفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە ”وەڵامدانەوەی بەپەلە و بڵاوکردنەوەی زانیاریمان لەپێناو سەلامەتی سەرکردەکانمان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سنووردار کردووە”.
بە وتەی فەرهاد شامی (سەرکردەی گشتییان #مەزڵوم عەبدی# تێیدا ئامادەبووە و مەبەست لەمەش پاراستنی سەلامەتی سەرکردەکانیان بووە تا دەگاتە ناوچە ئارامەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دواتر وردەکاری زیاتر دەربارەی هێرشەکە بڵاو دەکەینەوە).
ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو #08-04-2023# لە کاتی گەڕانەوەی مەزڵوم عەبدی و چەند سەرکردەیەکی ڕۆژاوای کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ سووریا بە موشەک لە ڕێگای درۆنەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. [1]