لوقمانی حەکیم بە رۆڵەکەی وت:
هاوڕێی حەسوود سێ نیشانەی هەیە
لە پاشەملە غەیبەتت دەکات
لە ڕوو بە ڕوو ماستاو دەکات
لە گرفتار بوونی تۆ شاد دەبێت
زانایان دەڵێن:
مرۆڤی حەسوود خۆی هەرگیز ئاسوود نییە
ناخی هەمیشە هەستی ئیرەیی تیایە و
بە سەرکەوتنی کەسانی تر شاد نییە و
چاوی پیسە و نەفسێکی یەکجار خراپی هەیە
پێغە مبەرمان محەمەد (د.خ) لێبت فەرموویەتی سێ بەشی ئۆمەتەکەم بەچاوپیسی دەمرن.
هەمیشە ئارەزووی ئەوەبکەن حەسوود مەبن چاوپیس مەبن دەست لە ژیانی کەسانی ترەوە مەدەن بژین بۆخۆتان تا ژیانتان ئاسوودەبێت لەم ڕۆژگارە پڕسەرکێشییە بژین بەخۆشی خۆشی لەو ژیانە کوورتە وەربگرن ماڵی کەسانی تروێران مەکەن. [1]
#ئەمیرە ئەنوەر#