ڕەنگە زۆرینەمان ئەزموونی ئەوەمان کردبێت لە کاتی سووتاوی پێمان وترابێت هەویری ددانی لێبدە چاکی دەکاتەوە و نایکات بە پەڵە یان ئازاری کەمدەکاتەوە، بەڵام ڕاستی بابەتەکە چییە و ئەم مارە سوودی هەیە یان زیان؟
بە پێی هەواڵێکی emarat-news بەکارهێنانی هەویری ددان بۆ شوێنی سووتاوی کارێکی هەڵەیە، چونکە ئەو ماددە کیماییەی لەناویدایە، هەوکردنی ئەو بەشە زیاد دەکات کە سووتاوە، لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە هەستبکەیت فێنکی دەکاتەوە، بەڵام بێ زیان نییە و پێویستە لێی دوربکەویتەوە.
لە هەمان کاتدا دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی کەرە یان زەیتی زەیتون بۆ شوێنی سووتاوی، چونکە گەرمی بەو بەشە دەهێڵنەوە کە سووتاوە، ئەمەش هەنگاوێکی مەترسیدارە ئەنجامیبدەیت.
=KTML_Bold=باشترە لە کاتی سووتاوی ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر:=KTML_End=
1- ئەو بەشەی کە سووتاوە بیکەرە بەر ئاو بۆ ماوەی 10 بۆ 20 خولەک کە بەردەوام لەسەری بڕوات، پاش ئەوە کرێمی سووتاویی بۆ بەکاربهێنە، ئەگەر ئازارت هەبوو دەتوانیت ئازارشکێن بەکاربهێنیت، گرنگە ڕێنمایی پزیشک وەربگریت.
2- ئەگەر ڕێژەی سووتاوییەکە زۆرتر بوو لە 10 سانتیممەتر، پێویستە بەزوویی بچیت بۆ نەخۆشخانە و لەوێ چارەسەر وەربگریت، بۆ ئەوەی ئەو چینە پێستەی سووتاوە چینەکانی دواتریش نەگرێتەوە.
=KTML_Bold=تێبینی: بەهیچ شێوەیە ئارد، سەهۆڵ و هەنگوین بۆ سووتاوی بەکارمەهێنە.=KTML_End= [1]