قەڵای کوردان
قەڵای کوردان دەکەوێتە وڵاتی سووریای ئێستا و نزیکە لە سنووری لوبنان. پێشتر ئەم شوێنە کە قەڵاکەی تێیدا درووستکراوە، شوێنی نیشتەجێ و وڵاتی کوردان بوو و بۆیە ئێستا قەڵاکە بە ناوی کوردان ناسراوە. هەڵکەوتەی جۆگرافیایی ئەم قەڵایە دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیاکانی کەناری وڵاتی سووریا و 60 کیلومەتر لە شاری حمس دوورە.
ئەم شوێنەوارە وەک شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانی لە ناو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ تۆمارکراوە.
لە مێژووی ئیسلامی ناوی ئەم قەڵایە بە ناوی (قەڵای کوردان یان حصن الاکراد) تۆمار کراوە و هەموو سەرچاوە مێژووییەکان هەر بەم ناوەوە دەیناسن، بەڵام لە ئێستادا عەرەبەکانی سووریا (کە دەتوانین وەک گەلی هاتوو بۆ سووریا هەژماریان بکەین) ناوی ئەم قەڵایەیان گۆڕێوە بۆ (قلعة الحصن) کە هۆکارەکەشی تەنیا لەناوبردن و سڕینەوەی مێژووی کوردان لەم ناوچەیەدایە.
لە سەردەمی خاچ پەرستەکان، کاتێک ئەم قەڵایە کەوتووتە ژێر دەستیان، بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ساڵ ناوی ئەم قەڵایەیان گۆڕیوە بۆ krak des chevaliers .
مێژووی درووستکردنی ئەم قەڵایە بۆ سەردەمی میر شبل الدولە نەسر کوڕی ساڵحی مەرداس، میری وڵاتی حەلەب و حمص، واتا ساڵەکانی
1031 زایینی دەگەڕێتەوە.
هۆکاری درووستکردنی ئەم قەڵایە لەم شوێنە ستراتیجییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیاتر بۆ پاراستنی کاروانە بازرگانییەکانی وڵاتە دراوسییەکان کە لەم ناوچەیە هاتوچۆیان کردووە بووە، لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە کە قەڵاکە تێدا درووستکراوە ناوچەیەکی ستراتێجییە لە ڕووی بازرگانییەوە و هەروەها ڕێگایەکی ستراتیجی لەنێوان شارەکانی کەناری دەریای سپی و ناوەڕاست بووە.
لە پاش ئەوەی خاچ پەرستەکان دەستیان بەسەر وڵاتی شام و قودس گرت کە دەکاتەی نزیکەی
1099 زایینی، ئەم قەڵایە کەوتە بن دەستی سەرکردەیەکی خاچ پەرستەکان بە ناوی ڕیموند سانجیل، ئەوان لەپاش چوونە ناوەوەی بۆ قەڵاکە هەندێ چاکسازی و نۆژەنکردنەوەیان بۆ ئەم شوێنەوارە ئەنجامدا کە بوو بە هۆکاری زیاتر مانەوەی قەڵاکە.
لە سەرەمی سوڵتان
سەڵاحەدینی ئەیووبیسەڵاحەدینی ئەیووبی ئەم قەڵایە کەوتە ژێر دەستی موسوڵمانەکان و لە ساڵی
1270 توانیان لە دەستی خاخ پەرستەکان دەری بهێنن و بچنە ناو قەڵاکە.
دوایین نۆژەنکردنەوەی ئەم قەڵایە بۆ ساڵی
1926 واتا کاتێک فەرەنسییەکان، سووریایان داگیر کرد، بوو.
[1]