ناو: بەختیار
نازناو: کەڵهوڕی
ناوی باوک: حەمەد
ساڵی لە دایکبوون: 1984
شوێنی لە دایک بوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (بەختیار حەمەد تاهیر) ە ناسراوە بە (بەختیار کەلهوڕی) ساڵی (1984) لە شاری هەولێر لە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارە تەواوکردووە، دواتر لە پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر وەرگیراوە، دوای تەواوکردنی پەیمانگە بڕوانامەی (دبلۆم ) لە بیرکاریدا وەردەگرێ و دەبێ بە مامۆستا، دوا هەشت ساڵ خزمەتی مامۆستایەتیی جارێک تر ڕوو لە خوێندن دەکاتەوە و بڕوانامەیەکی تری زانستی (بەکالۆریۆس) لە زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی وەردەگرێت.
سەرەتای نووسینی شیعرەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی (2004-2005) .
بەشداری چەندین بەرنامەی تیڤی و ڕادیۆ و زۆر کۆڕی شیعری کردووە، چەند بەرهەمێکی ئامادەکراوی شیعری لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ژیاندا هەیە ئامادەیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
=KTML_Bold=خاوەنی سێ بەرهەمە بەناوەکانی:=KTML_End=
1- #ئاوێنەی چل گوڵ#
2-#پەیامی چل پەپوولە#
3-#ئاوازی چل مەل#
بۆ سێ ئاست و سێ قۆناغی جیاواز نووسراون لە ساڵی 2021 ناساندن و بڵاوکردنەوەیان بۆ کراووە.
4-#پیشەوەر# [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/bakhtyar.hamad=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: بەختیار کەڵهوڕی=KTML_Link_Facebook_End=