ناونیشانی بابەت: ڕاپۆرتێک لەسەر حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#
=KTML_Bold=دامەزراندن:=KTML_End=
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی کوردیی لە باشووری کوردستان لە 12ی کانوونی یەکەمی 1985 دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن قادرعەزیزەوە سەرپەرشتیکرا، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2009 بوون بە دوو بەشەوە کە دواتر و لەڕێگای دادگاوە ناوی حیزبەکە درا بە حیزبی دایک و قادر عەزیز وازی لە حیزب هێنا و حیزبی ئاییندەی کوردستانی دامەزراند و بوو بە سەرۆکی ئاییندە و بارەگای حیزبی ئاییندە لە سلێمانی بوو، بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ هەولێر.
=KTML_Bold=کۆنگرەکانی حیزب:=KTML_End=
بەپێی پەیرەوی ناوخۆ دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، لە سەرتایی دامەزراندنییە.ە قادر عەزیز سکرتێری ئەو حیزبە بووە، تا کۆنگرەی پێنجەم، لەدوای جیابوونەوەیان لە قادر عەزیز پێنج کۆنگرەیان بەستووە.
کە دواین کۆنگرە کۆنگرەی دەیەم بوو لە ساڵی 22/23/11/2019 بەسترا، بە بەشداری زیاتر لە (300) ئەندام بەڵێن عەبدوڵڵا بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرا.
=KTML_Bold=سکرتێری حیزب:=KTML_End=
1/ قادر عەزیز لە پێنج خولی کۆنگرە بە سکرتێر هەڵبژێردراوە.
2/ بەڵێن عەبدوڵڵا بۆ دوو خول سکرتێربووە.
3/ پاشان بە پێی بڕیاری کۆنگرە بووە بە سیستەمی سەرۆکایەتی و سێ هاو سەرۆکی هەبووە، کە ئەوانیش بەڵێن عەبدوڵڵا، سەعد خالید، بەهمەن حسێن .
4/ کۆتا کۆنگرەش بەڵێن عەبدوڵڵا کرایە سکرتێر و سەعد خالید جێگر و بەهمەن حسێن سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی حزب.
=KTML_Bold=بەشداری لە پەڕڵەماندا:=KTML_End=
لە هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان ساڵی 1992 کە لەگەڵ یەکێتی بەلیستێک بەشداری کردووە توانی (3) کورسی پەڕڵەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی دوومی پەڕڵەمانی کوردستان ساڵی 2005 لیستی زەحمەتکێشان توانی (1) کورسی بە دەست بهێنێت.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی سێیەمی پەڕڵەمانی کوردستان ساڵی 2009 وەک یەکێک لەبەشدارانی لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی لە کۆی (13) کورسی پەڕڵەمانی کوردستان 1 کورسی پەڕڵەمانی بەرکەوت، دواتر بەهۆی دوو کەرتبوون تاکە کورسییەکەی زەحمەتکێشان بۆ حیزبی ئاییندە بوو کە بەسەرپەرشتی قادرعەزیز ڕاگەیەنرابوو.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە ساڵی 2013 لە چوارچێوەی لیستی ئاڕاستەی سێیەم کە هاوپەیمانی نێوان پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران بوو لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان بەشداریان کرد تەنیا (1) کورسی پەڕڵەمانیان بەدەستهێنا کە کورسییەکە بۆ پارتی کرێکاران بوو.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ساڵی 2018 بەشداریان نەکرد و بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد هەر بۆیە لە ئێستا دا هیچ کورسییەکی پەڕڵەمانی کوردستانیان نییە.
بەشداریەکانی حیزبی زەحمەتکێشان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا
لە یەکەم کابینەی پێکهینراوی دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991 کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 پێکهاتبوو (1) وەزارەتیان وەرگرت کە وەزارەتی کشتوکاڵ بوو قادر عەزیز بوو بە وەزیری.
لە پاش درووستبوونی دوو ئیدارەیش لە هەرێمی کوردستان بەشداریان لە ئیدارەی سلێمانی کردووە، لە دوو خولدا جارێک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان وەرگرتووە، جارێک وەزیری ڕۆشنبیری کە فەتاح زاخۆیی وەزیر بووە.
لە یەکگرتنەوەی ئیدارەی سلێمانی و هەولێردا (1) وەزارەتیان وەرگرتووە، کە وەزیری پەڕڵەمان بووە کە سەعد خالید کراوە بە وەزیر. لە ئێستاشدا پۆستی سەرۆکی دەستەی دەست پاکی هەرێم لای (حاکم ئەحمەد ئەنوەر) ە، کە پێشتر ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبی زەحمەتکێشان بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاسای دەستەکە وایە کە سەرۆکەکەی نابێت پێگە و پۆستی حیزبی هەبێت دەستی لە پۆستی مەکتەب سیاسی کێشاوەتەوە. [1]