ناونیشانی بابەت: پیاوێک لە پەڕتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی 1903دا لە گوندی تەکیەی سەربە شارۆچکەی خورماڵ ھاتووەتە دنیاوە کە ئەمە ڕای بەشێک لە لێکۆڵەرانە، بەڵام بۆچوونێکی تریش هەیە کە مامۆستا لە گوندێکی نزیک شاری مەریوان بەناوی ئاوای گوێزە کوێری لە دایکبووە. هەروەها لەسەر ساڵی لە دایک بوونەکەشی ڕاجیای هەیە کە هەندێک سەرچاوە دەڵێن لە ساڵی 1901 لە دایکبووە، و ناوی تەواویشی” عەبدولکەریم محەمەد فەتاح سڵێمان” ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەڕتووکە ئایینییەکان لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو چووەتە خانەقای مەولانا خالید بە خزمەت بە ناوبانگترین زانای ئەو سەردەمە (مامۆستا شێخ عومەر ئیبنو قەرەداغی) دەگات و کۆتا پلەی زانستی دەخوێنێت و لە ساڵی ( 1924 ) یشدا لە شاری سلێمانی مۆڵەتی مەلایەتی و وانەبێژی وەرگرتووە.
لە پاش ئیجازە وەرگرتن دەچێتە ئاوای (نێرگسەجار) و بۆ ماوەی چوارساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، پاش ئەوە لە ساڵی 1928 لە سەرداوای گەورە مورشیدی ئەو سەردەمەی کوردستان حەزرەتی شێخ عەلائەدین بە پێشوازیەکی گەرمەوە لە تەمەنی 25 ساڵیدا دەچێتە بیارە و دەبێتە وانەبێژی ئەو مەدرەسەیە کە ناوەندێکی بەهێزی ئایینی و عیرفانی و گەورەترین زانکۆ و فێرگەی ئەو سەردەمەی کوردستان بووە، مامۆستا لە بیارە بۆ ماوەی 23 ساڵ دەمێنێتەوە. پۆل پۆل فەقێ لە کورد و نەتەوەکانی دیکە وەکوو عەرەب و فارس و تورک دەهاتنە خزمەتی و بەهرەی بەرزی زانستیان لێ وەردەگرت لەسەر دەستی مامۆستا بڕوانامەی مەلایەتیان وەردەگرت.
پاشان لە ساڵی 1951 ماڵئاوای لە بیارە دەکات و بەرەو سلێمانی کۆچ دەکات و لە مزگەوتی ” حاجی حان” مامۆستای دەکات.
لەپاش ئەوەی هەندێک کێشە و ناکۆکی بۆ درووست دەبێت، دڵی دەڕەنجێت و سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە تەکیەی تاڵەبانی لە کەرکووک لەوێش بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرقاڵی نووسین و وانە وتنەوە بووە بە مامۆستایانی شاری کەرکووک، لە ساڵی 1960 دەچێتە بەغدا و یەکەم جار لە مزگەوتی ئەحمەدی بەناوی پێش نوێژ و ختیبەوە دائەمەزرێت.
کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لە ساڵی 1964 لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بە ناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە 50 فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. بۆ ماوەی 40 ساڵ ئەو گەورە زانا کوردە کە دەریایەک بوو لە زانست کۆڕی وانە وتنەوە و فتوای لە ئاسمانی هەموو دونیای ئیسلامیدا دەنگی دایەوە،
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆتەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بە کوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بە زمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی ئێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، لەدوای ئەوەی ساڵی 1973 خانەنشین کراوە لەلایەن بنەماڵەی شێخی گەیلانییەوە، شەرەفی مانەوەی لە مزگەوتی گەیلانی پێبەخشراوە بۆ فەتوادان بۆ مسوڵمانان و پێشنوێژی کردنیان، یەکەم مەلای کورد بووە کە وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە زمانی کوردی خوێندووە، هەروەها چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکی “ڕابیتەی زانایانی ئێراقی” ی بەدەستەوە گرتبوو، کە ئەو پۆستەی لە ساڵی 1974 دواتر بووە موفتی هەموو ئێراق.
ماوەیەکیش ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری ئێراق – دەستەی کورد – بووە ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دوای بەسەر بردنی زیاتر لە100 ساڵ تەمەنی پڕ بەرهەم 29 لەسەر30/5/20053 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا بەخاک سپێرداوە.
=KTML_Bold=نازناوەکانی مامۆستای مودەڕیس:=KTML_End=
مامۆستای مودەڕیس نازناوێکی زۆری هەیە و لە هەموویان دیارتر (مودەڕیس) ە، کە بەمانای (وانەبێژ) دێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە (25) ساڵ لە بیارەدا وانەی وتوەتەوە، خۆیشی هێما بەم نازناوە دەدات لە کۆتایی پەڕتووکی (قواعد الفوائح) دا دەفەرموێ: “فقیر مۇلف عەبدولکەریم فرزند محەمەد مشهور ب مدرس”.
یەکێکی تر لە نازناوەکانی بریتییە لە (نامی) کە ئەمەش نازناوی شیعرییەتی و لە شیعرە کوردی و فارسییەکانیدا بەکاری دێنێت، بەڵام لە شیعرە عەرەبییەکانیدا بەکاری ناهێنێ، هەر بۆیە لەنێوەندی ئێراقدا بەم نازناوە نەناسراوە.
هەر بەم نازناوەوە سێ پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە کە بریتین لە:
1- بەدیع و عروزی نامی.
2- تەفسیری نامی.
3- خولاصەی تەفسیری نامی.
هەروەها وشەی نامی لە زۆرێک لە شیعرەکانیدا بەدیدەکەی وەک:
(نامی) ئەناڵی لە دەرگای ڕەحمەت
بۆ عەفوی خۆی و ماباقی ئوممەت
یان:
(نامی) بۆ مەولای ساداتی کیرام
دیاری ئەنێرێ بە بەستەی سەلام
لەگەڵ ئەم دوو نازناوەدا مامۆستای مودەڕیس ناوەکەی پاڵ دەدرێتە پەنای هەندێ شوێن، وەک: -مامۆستا عەبدولکەریمی بیارە، لەبەر ئەوەی لەوێ زۆر ماوەتەوە. -مامۆستا عەبدولکەریمی شارەزووری، دەدرێتە پاڵ شوێنی هۆزەکەی. - مامۆستا عەبدولکەریمی کوردی، دەدرێتە پاڵ گەلەکەی.
=KTML_Bold=هەندێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس بە زمانەکانی کوردی ، عەرەبی ، فارسی.=KTML_End=
1. باخچەی گوڵان.
2. بارانی ڕەحمەت.
3. بەهارو گوڵزار.
4. بنەماڵەی زانیاران.
5. بهارستان مولانا جامی.
6. تەصریفی زنجانی.
7. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) .
8. پەنا و سکاڵا.
9. حەج نامە.
10. خوڵاصەی تەفسیری نامی.
11. دانشمندان کرد – در خدمت علم ودین (فارسی) .
12. دوو ڕستەی مرواری.
13. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند.
14. دیوانی مەحوی.
15. دیوانی مەولەوی.
16. دیوانی نالی.
17. ڕۆژگاری ژیانم.
18. ڕۆژگای بەهەشت.
19. ڕێگای پێغەمبەر.
20. سەرچاوەی ئایین.
21. سۆسەنی کۆسار.
22. شەریعەتی ئیسلام لە 4 بەرگدا.
23. شەمامەی بۆندار.
24. شەوچرا.
25. شمشێر کاری.
26. عەقیدە مەرچییە.
27. فوائد الفوائح.
28. کەراماتی حچرە چیا و الدین “قدس سره”
29. لەپەنای پێغەمبەر.
30. لیمۆی مەزەدار.
31. مەولودنامە و میعراجنامە.
32. نووسراوەکانی کاک ئەحمەدی شیخ.
33. مناجات (پاڕانەوەکان) .
34. نامەی بەختیار.
35. نامەی پیرۆز.
36. نامەی هۆشیار.
37. نامەی بۆدار.
38. نووری ئیسلام.
39. نووری قورئان.
40. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا.
41. وەفات نامە.
42. وەنەوەشەی نازدار.
43. وتاری ئایینی.
44. یادی مەردان (دوو بەرگ) .
45. ئەساسی سەعادەت (بناغەی بەختەوەری) .
46. ئیمان و ئیسلام.
47. ئاوی حەیات.
48. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم.
49. ارشاد السٲلک الی المناسک: لەباسی حەجدا نووسیوویەتی.
50. المواهب الحمیدە فی الفریدە: لە زانستی (نحو) دا ئەمەی نووسیووە و زۆر بەجوانی (فریدە) کەی سیوتی ڕاڤە کردووە و لەدنیای فەوتان ڕزگاری کردووە.
51. نوور الایمان: لەزانستی عەقائیددا نووسراوە.
52. ارشاد الٲنام الی ٲرکان الاسلام: لەزانستی فقهیدا نووسیویەتی.
53. ڕسائل العرفان فی الصرف و النحو والوچع و البیان: ئەمەش چەند نامیلکەیەکی لەخۆ گرتووە:
ٲ- الصرف الواچع للمبتدئین.
ب- مفتاح الٲداب: لەزانستی نەحودا.
ج- المقالات فی المقولات.
د-رسالە العزیزە فی المنگق.
ﮪ- الوجیهە المرچییە فی المواجهات.
54. اعلام بالغیب واهام بلاریب: ڕاڤەی هەندێ فەرموودەی پێغەمبەر.
55. علماۇنا فی خدمە العلم و الدین: بە ڕاستی لەم پەرتووکەوە مامۆستا وەک کەشکۆڵێک بۆ زانایانی کورد دەردەکەوێت.
56. مواهب الرحمن فی تفسیر القران: حەوت بەرگە لە تەفسیری قورئاندا.
57. خلاصە منڤومە جواهر الکلام فی عقاید أهل الاسلام: کوورتکراوەی پەڕتووکی جواهر الکلامی خۆیەتی.
58. الرسالە وانوارها: سەبارەت بە پەیامی پێغەمبەران و موعجیزەکان.
59. اسناد الٲعلام الی حچرە سید الانام.
60. الفرائد الجدیدە علی المگالع السعیدە: ڕاڤەی (مگالعی سیوگی) یە لە زانستی نەحوادا.
61. الوردە العنبریە فی مدح حیر البریە.
62. اڵانوار القدسیە فی اڵاحوال الشخصیە.
63.الوسیلە فی شرح الفچیلە: ڕاڤەی (الفچیلە) ی مەولەویە بە عەرەبی لە عیلمی کەلامدا.
بە زمانی فارسی: -نامیلکەی (شمشێر کاری بر ئسیمی ڕستگای) وەڵامە بۆ پەرتووکی (ئسیمی ڕستگاری) کە لەسەر ئیجتیهاد و تەقلید ئایەتوڵڵا محەمەد مەردوخی سنەی نووسیویەتی و مامۆستای مودەڕڕیس وەڵامی بۆ نووسیوە.
64. فوائد الفوائح در شرح (منڤومە الفوائح) کە مەولەوی لە عەقائدا و بە زمانی فارسیی هۆنیوەتەوە و مودەڕیسیش شیکە ڕاڤەیەکی کردووە و مەولەوی مەلەوان لە فارسیدا ناساندووە بە عەجەمستان.
دەستنووسەکانی مامۆستای مودەڕڕیس.
لەڕاستیدا مامۆستای مودەڕڕیس پەڕتووک گەلێکی هەن کە هێشتا بەدنیای چاپنەگەیشتوون:
=KTML_Bold=بە زمانی کوردی ئەمانەی نووسیوە:=KTML_End=
1. نامەی حەقیقەت.
2. سۆسەنی کۆسار: ئامۆژگارییە بۆ مسوڵمانان.
3. وەنەوشەی نازار. -پەیڕەوان: باسی خەلیفە دیارەکانی شێخ عوسمان سراجەدینی یەکەم و کوڕەکانی دەکات.
4.باخچەی مەعریفەت.
5. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی.
6.شەمامەی بیندار: فەلسەفە و ئامۆژگارییە.
7. ڕاڤەی تەصریفی زنجانی: بە کوردی لە زانستی صەرفدا.
8. باوەشێنی دڵ بەچەند دەستە گوڵ باسی ژیانی خۆی دەکات تا بوونە مامۆستا لە بیارە، پاشان وەک وەفایەک باسی شێخەکانی نەقشی دەکات بە مەولانا خالید دەست پێدەکات و بە شێخ (عومەر چیاوالدین) کۆتای دێت و مەخابن ئەم پەڕتووکەی تەواو نەکردووە بە خەتەکەیدا پێ دەچێ لە تەواوی پیری و دەست لەرزۆکی نووسیبێتی.
دەستنووسە فارسییەکان بریتیین لە:
9. (شهاب سما در ڕجم جن جان نما) : ئەمەش وەڵامە بۆ پەڕتووکی (جان نما) دانراوی ئایەتوڵڵای مەردرخی لە عەقیدەدا.
10. فیوچاتی خدای ژی من: ڕەددی پەرتووکی (یزدان و ٲهریمن) : دانراوی ئایەتۆڵڵای مەردۆخییە کە هەم پەڕتووکەکەی مەردۆخی و هەم وەڵامەکەی مودەڕڕیس هۆنراوەیە.
11. گلزاری حکمت در ڕباعیات فارسی: نامیلکەیەکە لەسەر شێوەی هۆنراوەی فارسی لەگەڵ چەند چوارینەیەکی فارسی.
12. هۆنراوەیەکی فارسی لە زانستی تەجویددا.
13. ڕای ڕحمت حق: شیعرە بە فارسی.
بە زمانی عەرەبی.
15. العلمان فی العلمین: لە زانستی (وچع و استعارە) .
16. شرح حدائق الصمدیە لە زانستی نەحودا نووسیوویەتی.
17.العقد الژهب فی جید الٲدب: لەزانستی (بدیع و عروچ) دا دایناوە.
18. خلاصە التبیان ئەمانە هەمووی دەستنووسن و بە عەرەبی نووسراون.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان پەڕتووک:=KTML_End=
1/ ئامادەکردنی، عەبدولدائم مەعروف هەورامی، سەدەیەک تەمەنی نوورین مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس بەپێنووسی خۆی بناسە، بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی تیشک، شاری سلێمانی ، چاپی یەکەم، ساڵی 2007 زاینی.
2/ دانراوی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، شەوچەرەی دڵدار، انتشارات امام ڕبانی، چاپی یەکەم مەریوان، ساڵی 2010زاینی. [1]