#نەرمین مەعروف#، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 دەکرێت.
د.نەرمین مەعروف ڕاشیگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە و ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت، پاشان لەناو کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ئێراق تێبینی پەڕڵەمانتاران وەردەگیرێت و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکان و وەزارەتەکان دەکرێت.
هەروەک پێشبینیکردووە کە تاوەکوو 20 ڕۆژی تر ئەو ڕێککارانە کۆتاییدان بێت و دواتر دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.
ڕۆژی #05-04-2023#، پەڕڵەمانی ئێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد، کە بڕەکەی بە زیاتر لە 199 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش بە 16 ترلیۆن و 609 ملیار دینار دیاریکراوە. [1]