لای بەشێکی زۆر لە خەڵک پارە پەیداکردن ئامانجی یەکەم و گرنگی ژیانیانە، بەڵام کاتێک پێی دەگەن، دەزانن کە ئەوە وەڵامە درووستەکە نییە بۆ دڵخۆشی و هەندێک کاری دیکەی ژیان هەیە دەبوو بیکەن بە ئامانجی ژیانیان، چونکە گرنگترن لە پارە.
=KTML_Bold=1. باوەڕبوون=KTML_End=
لای هەر کەسێک دەکرێت ئەمە مانایەکی هەبێت، هەندێک کەس باوەڕبوون بە ئایین، هەندێکی دیکە باوەڕبوون بە خەونەکان یان باوەڕبوون بە خۆت، هەر کامێکی بێت گرنگترە لە پارە پەیداکردن، چونکە لەم ڕێگەیەوە زیاتر خۆت دەدۆزیتەوە و متمانەت بە خۆت دەبێت.
=KTML_Bold=2. بایەخدان بە تەندرووستی=KTML_End=
هەمو سەروەتی دنیا خولەکێک تەندرووستی باش ناهێنن، ئەو کەسانەی ئەم یاسایەیان کردووەتە پێشینەی ژیانیان، لە واتای ڕاستەقینەی ژیان تێگەیشتوون، تەواوی کاتەکەیان بۆ پارە پەیداکردن تەرخان نەکردووە، گرنگی بە تەندرووستی خۆیان دەدەن.
=KTML_Bold=3. پەیداکردنی ئەزموون=KTML_End=
ژیان یەک چانسە و دووبارەبوونەوەی نییە، دانیشتن لە ئۆفیس و ئەنجامنەدانی هیچ کارێک چێژ بە ژیانت نابەخشێت و تەنیا کاتەکانت لێدەبات، بەڵام پەیداکردنی ئەزموون یارمەتیت دەدات بەسەر کێشەکاندا زاڵ بیت و چارەسەریان بکەیت.
=KTML_Bold=4. گرنگیدان بە خێزان=KTML_End=
بێگومان تۆ دەتەوێت ژیانێکی باشتر لە خۆت بۆ منداڵەکانت دابین بکەیت، بەڵام پێویستە بزانیت بوونی تۆ لە ماڵەکە و لەگەڵ دایک و باوکت یان هاوسەر و منداڵەکانت، مانایەکی زۆر گەورەتر دەدات بۆیان، وەک لەوەی پارە پەیدا بکەیت، گرنگیان پێبدە و خۆشەویستیان بۆ دەرببڕە. [1]