بێگومان هەستێکی خۆشە کاتێک کەسانی دیکە خۆشیاندەوێیت و لێتڕازیدەبن و ڕێزت لێدەگیرێت، پێویستە لەو کاتانەدا گوێ لە وشە نەرێنییەکان نەگریت و متمانەت بە خۆت هەبێت، وابکەیت تەنانەت ئەو کەسانەی ڕقیان لێتدەبێتەوە تۆیان خۆشبوێت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی (hackspirit) چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەمووان خۆشیانبوێیت.=KTML_End=
1. ئەرێنی بەو وزەی ئەرێنی ببەخشەرەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەرێنین هەمیشە خۆشویستراون.
2. با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت، چونکە کەسانی چواردەورت بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن کاتێک لە چواردەوری تۆن و هاوڕێیانە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن.
3. کەسێکی قسەخۆش بە، هەمیشە جددی مەبە، چونکە قسەخۆشی و گاڵتەکردن دیواری نێوان پەیوەندییەکان دەشکێنێت.
4. با کەسانی دیکەت بەبیر بێتەوە، چونکە ئەمە وادەکات کەسانی دیکە ئەو هەستەیان لا درووستبێت کە گرنگ و تایبەتن، بەسرووشتی خۆیان تۆیان خۆشدەوێت.
5. دووربکەوەرەوە لە قسەوقسەڵۆک، چونکە ئەوە ڕەفتاری کەسانی ناپێگەیشتوو و بێ متمانەیە.
6. بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە، بیر کراوە بە و جیاوازییەکان قبووڵ بکە. [1]