خانەی چۆڵم، باشترە لە خانەی شەڕم.
خانە: ماڵ (فەرهەنگی خاڵ) هەموو خێزانێک ماڵی هەیە، بەشی زۆری خێزانی کوردەوار بە دێژایی مێژوو، خەریکی کاری ئاژەڵداریی و کشتووکاڵ بوون، بۆیە کەم پەرژاونەتە سەر کێشەوگرفت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ماڵێک چۆڵ بێت و میوانی کەم تیابێت بەڵام ئارام بێت، باشترە لەوەی ماڵێک پڕ خەڵک بێت و بەردەوام ئاژاوەی تیابێت.[1]