خانوو مەگرە تا هاوماڵ نەناسی.
هاوماڵی باش لە خزم و کەسی خراپ باشترە چونکە لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵتایە، لە هەموو تەنگانە و ناخۆشییەکدا فریات دەکەوێت، بۆیە لە بابەتی هاوسێیەتیدا گەر هاوماڵەکات باش بوو، هاوسییەتی بەکە و لەگەڵی تێکەڵ بە، گەر خراپ بوو، هەوڵبدە زوو بڕۆیت و لێی دوورکەویتەوە. [1]