خانوو مەسێن، هاوماڵ بسێن.
سەنیین: کڕین، هاوماڵ: هاوسێ یان دراوسێ، لە کوردەواردا نەریت وایە هەر کەسێک بیەوێت خانوویەک بکڕێت سەرەتا هەواڵی دراوسێکان دەپرسێت، چونکە هاوسێی باش لەکاتی تەنگانەدا فریاتدەکەوێت، واتە: ئەگەر هاوسێ خراپ بێت، ماڵ دەبێت بە دۆزەخ، ئەگەر دراوسێ باش بێت، خانووەکەش خراپ بێت گوزەرانی تیادەکرێت. [1]