خانووی فەقیر مانگەشەو چرایەتی.
مانگەشەو: بە شەوێکی ساماڵ دەوترێت کە مانگ دیاربێت و بە تیشکی ڕووناکی مانگ، کەمێک سەرزەوی ڕووناک بێتەوە، ماڵی کەسی هەژار، لە کەلووپەلی ماڵ و جۆری بژێویدا کەموکوورتی زۆری تێدایە، بەڵام هەژارەکان بەو جۆرە ژیانە ڕاهاتوون، پەندەکە کەسێکی هەژار ئەیڵێ کە لە ژیاندا کەمووکوڕی هەبێت.[1]