خاوەنماڵ کە دەرچوو، خزمەتکار هەلپەرستە.
خزمەتکار: بە پیاوێک دەوترێت کە لە ماڵێکدا بەرانبەر بە بڕێک پارە کاربکات. هەندێک لە خزمەتکارەکان بەردەوام لە بەردەم خاوەنماڵدا بە جۆرێک خۆیان پیشاندەدەن کە دڵسۆزی ماڵن و شێوەیەک لە نواندنیان تێدایە، کاتێک خاوەنماڵ لە ماڵ نابێت، لە هەڵسوکەوت و ڕەفتاریاندا بێباکن.[1]